Sorani سۆرانی

Tietoa karanteenista - زانیاری بۆ ئەوانەی کە بڕیاری کەرەنتێنەیان وەرگرتووە

زانیاریمان پێ گەیشتووە کە تۆ نزیکی کاریگەریی کەسێك بوویتە کە تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا کۆڤید ١٩ 19-COVID بووە،
لەبەر ئەوە بڕیاری کەرەنتێنەکردن بۆ تۆ دراوە. مەبەست لە کەرەنتێنە سنووردارکردنی ئازادیی گەڕانی کەسێکی تەندروستە.
بەوەش ڕێگری دەکرێت لە باڵوبوونەوەی نەخۆشیەکە لە کەسێکەوە کە لەوانەیە هەڵگری نەخۆشیەکە بێت و نیشانەی پێوە دیار
نەبێت بۆ کەسانی تر. بڕیاری کەرەنتێنە لەسەر بنەمای یاسای نەخۆشیە درمیەکان دراوە.

ماوەی کەرەنتێنە
کاتێك کە فەرمانی کەرەنتێنەکردنت بەسەردا دەدرێت، ئەوەشت پێ دەوترێت ماوەی کەرەنتێنەکە چەند دەخایەنێت. بەگشتی
کەرەنتێنە لە دوایین نزیکبوونت لە کاریگەریی کەسێکی تووشبووەوە، ١٠ ڕۆژ دەخایەنێت. لەو بارودۆخانەدا کە لەهەمان ماڵدا
چەند کەسێك لەگەڵ کەسە نەخۆشەکەدا دەژێن، کەرەنتێنەکە دوو هەفتە دەخایەنێت. کاتەکە لە سەرەتای نیشانەکانی نەخۆشیەکەوە
دەخوێنرێتەوە، یانیش بۆ ئەو کەسەی کە نیشانەی پێوە دیار نیە لەو ڕۆژەوە کە تێستی لێ وەرگیراوە.

لە کەرەنتێنەدا دەبێت چۆن هەڵسوکەوت بکرێت؟
لەکاتی کەرەنتێنەدا پێویستە لەسەرت خۆت بەدوور بگریت لە کۆنتاکت کردن لەگەڵ کەسانی دەرەوەی ماڵەکەتدا. ماوەی
کەرەنتێنە لەماڵەوە بەسەر دەبەیت. دەتوانیت بچیتە دەرەوە ئەگەر بۆ نزیکی خەڵکی تر نەچیت. بۆت نیە بۆ نموونە بچیت بۆ
کار، قوتابخانە، خانەی ساوایان، خولیاکردن، بازاڕ یان دەرمانخانە، چونکە لەو شوێنانەدا ئاسان نیە خۆت لە کۆنتاکتی نزیك
البدەیت. نابێت میوان بێت بۆ الت، خواردەمەنیش دەبێت بە ڕاسپاردن داوابکەیت.

ئەوانەی کە کەسوکاری نزیکی خۆتن و ڕاستەوخۆ لە لەگەڵ کەسێکی نەخۆشکەوتوودا لە کۆنتاکتی نزیکدا نەبوونە، دەتوانن
بەشێوەی ئاسایی بژێن. لەو کاتەدا کەسوکارەکانی نزیکی خۆت لە کەرەنتێنەدا نابن، پێچەوانەی ئەو کەسە کە خراوەتە
کەرەنتێنەوە. کەسوکارە نزیکەکانی ئەو کەسەی کە نیشانەی پێوە دیار نیە و خراوەتە کەرەنتێنەوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا تووش
ناکەن.

پێویستە کەرەنتێنە جێبەجێ بکرێت
ئەو کەرەنتێنەیەی کە لەالیەن کاربەدەستانی نەخۆشیە درمیەکانەوە دادەنرێت پێویستە بەبێ هیچ مەرجێك جێبەجێ بکرێت. بەپێی
یاسای فینلەندا، دەکرێت سەرپێچیکاری کەرەنتێنە، ئەگەرچی بە کردەوەکەی هیچ کەسیشی تووش نەکردبێت، بەاڵم وەکو
سەرپێچیکردنی پاراستنی تەندروستی، بە غەرامە یان بە زیندانیکردن بۆ ماوەی ئەوپەڕی سێ مانگ سزا بدرێت.

Lähde: Helsingin kaupunki (https://www.hel.fi/static/sote/tiedotteet/asiakkaille/karanteeniohje-sorani.pdf)

Peda.net käyttää vain välttämättömiä evästeitä istunnon ylläpitämiseen ja anonyymiin tekniseen tilastointiin. Peda.net ei koskaan käytä evästeitä markkinointiin tai kerää yksilöityjä tilastoja. Lisää tietoa evästeistä